بنکەی بەرەنگاریی توندڕەویی توندوتیژخوازی

بنکەی بەرەنگاریی توندڕەویی توندوتیژخوازی بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای خاڵەکانی دەستپێکی سیاسەتی تاوانکاری کاردەکات. ئێمە لەڕێگەی زانیاری و هاوئاهەنگیکردن لەسەر ئاستی نیشتمانی، ناوچەیی و ناوخۆیی کاری خۆپارێزی لە دژی توندڕەویی توندوتیژخوازی بەهێز دەکەین و پەرەی پێدەدەین. ئێمە پشتگیری و ڕاهێنان لەسەر بنەمای پێداوایستی پێشکەش بە ئەکتەرە ناوخۆییەکان دەکەین و لە دروستکردنی ئاستێکی بەرزتر لە کارایی و هاوئاهەنگی لە هەوڵەکانی خۆپارێزییدا یارمەتی دەدەین. لە کۆتاییدا ئامانجی چالاکییەکە ڕێگریکردنە لە تاوان و تیرۆریزمی هاندراوی ئایدیۆلۆژیکی.

پەیوەندی

ناونیشانی پۆستی: Center mot våldsbejakande extremism/Brottsförebyggande rådet
Box 1386
111 93 Stockholm

ناونیشانی سەردان: Tegnérgatan 23, plan 2

تەلەفۆن: +46 8 527 44 200

ئیمەیل: info@cve.se

www.cve.se External link.

توندڕەویی توندوتیژخوازی چییە؟

لە سوید مافێکی دەستووری هەیە کە چۆنت پێ خۆش بێت دەتوانیت ڕات دەرببڕیت، بیر بکەیتەوە و بدوێیت. ئێمە ئازادیی بیروڕا و ڕێکخستن و ئایینمان هەیە بە مەرجێک ڕێسا دیموکراسیەکانی کایەکە پەیڕەو بکەین و مافی کەسی تر سنووردار نەکەین.

ئەکتەر و ئایدۆلۆژیای توندڕەویی توندوتیژخواز بەها بنەڕەتییە دیموکراسیەکان قبوڵ ناکەن. لەناو ئەم ئایدۆلۆژیانەدا، پێشێلکردنی مافی کەسانی دیکە بۆ بەکارهێنانی مافە دەستوورییەکانیان ڕەوایەتی پێدەدرێت یان هاندەدرێت. ئەمە دەتوانێت بریتی بێت لە بەکارهێنانی توندوتیژی یان جۆرەکانی تری تاوان، هاندان یان پاساودانەوە بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی. بەڵام شایانی باسە کە توندڕەویی توندوتیژخواز هەمیشە پەنا بۆ توندوتیژیی فیزیکی نابەن. ئەوان هەروەها لەوانەیە لە کردەوەی توندوتیژیی دەروونی وەک هەڕەشەی نایاسایی یان کاریگەریی ناڕەوا بەشداری بکەن. توندڕەوانی توندوتیژخواز بەشداری لە تاوانی پاڵنەری ئایدیۆلۆژی دەکەن، هانیان دەدەن یان بە شێوەیەکی تر پاساویان بۆ دەهێننەوە. هەبوونی راوبۆچوونی توندڕەویی تودوتیژخوازی قەدەغە نییە. بەڵام لەلایەکی ترەوە، پەنابردن بە توندوتیژی یان کرداری دیکەی تاوانکاری وەکو خاڵی دەستپێک لەڕێگەی ئایدیۆلۆژییەوە رێگەپێدراو نییە.

ئایا تۆ قوربانیی تاوانێکیت؟

ئەگەر تۆ بوویتە قوربانی تاوانێک، پێویستە بە زووترین کات ڕاپۆرتی بدیت. پۆلیسی ئەو هەرێمەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە بەرپرسیارە.

پەیوەندیی فریاگوزاری

ئەگەر تاوانەکە لە ئارادایە و خەریکە روودەدات: پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی 112! ئەگینا: پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی 114 14 یان نزیکترین بنکەی پۆلیس ئاگادار بکەوە.